بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامی وەفدی عێراق لە ئەمریکا ئاشکرایکرد، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاوو بەرزدەبێتەوە.

عائید هیلالی ئەندامی وەفدی عێراق لە ئەمریکا ڕایگەیاند، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و کۆنتڕۆڵی بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت ھەستاوە بە کارکردن لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی و کۆنتڕۆڵکردنی بەھای دۆلار لەژێر چاودێری ئەمریکادا، ھەنگاوەکان بەو ئاڕاستەیەن کە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی بەھای دۆلار بکرێت، بەھۆیەوە لە رۆژانی داھاتوودا بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

لەکاتێکدا، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێم، بەرامبەر بە 148 هەزار و 450 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا