مەسعود بارزانی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود بارزانی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە و نێچیرڤان بارزانی بە جێگری یەکەم و مەسرور بارزانیش بەجێگری دووەم هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانی چواردەهەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرایەوە.

هەر لەمیانی کۆنگرەکەدا مەسعود بارزانی پێشنیازی ئەوەی کرد نێچیرڤان بارزانی وەک جێگری سەرۆکی پارتی دیاریبکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان دواتر نێچیرڤان بارزانی لە وتارێکدا پێشنیازی کردووە مەسرور بارزانی ببێتە جێگری سەرۆکی پارتی و ئەمەش یەکەمجارە لەناو پارتیدا دوو جێگر بۆ سەرۆک دیاریبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا