شارەوانی سلێمانی: شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەقامی (بازنەیی مەلیک محمود) بە ئاڕاستەی شەقامی (عەلووەی کۆن) بەربەست دەکرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە،” ئەمڕۆ سێشەممە21ی ئایار، شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بە ئاڕاستەی ابراهيم پاشا و عەلوەی کۆن بەربەست دەکرێت بە هەردوو ئاڕاستەی ڕۆشتن و هاتن”.

ئاماژەی بەوەکرد، شەقامەکە بەمەبەستی قیرتاوکردنی چینی دووەمی (بایندەر) لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی یەکتربڕی ئارام دا بەربەست دەکرێت.

جەختیکردەوە، داوا لە شۆفێرەکان دەکەن شەقامەکانی ناوچەکە وەک جێگرەوە بەکاربهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا