توركیا سزای 22 ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا گیوڤەندا سەپاند

پۆڵەتیك پرێس

دادگای ئامەد لەتوركیا 18 تۆمەتی ئاڕاستەی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆكی كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتی كەجەدە كردو بەهۆیەوە بڕیاری 22 ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاند.

میدیاكانی نزیك لەپەكەكە بڵاویانكردەوە، دادگای توركیا دوای 10 دانیشتن لەسەر دۆسیەی لەیلا گیوڤەن دواجار بڕیاریدا بە سزادانی بەزیندانیكردنی بۆ ماوەی 22 ساڵ و سێ مانگ، لەگەڵ دوبارە دەستگیركردنەوەەی.

ئاماژە بەوەشكراوە، دادگای ئامەد 18 تۆمەتی جۆراوجۆری ئاڕاستەی لەیلا گیوڤەن كرد، سەرەڕای بەرگری پارێزەرەكانی، بەڵام دواجار ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنرا.

دادگاكەی توركیا لە دانیشتنەكەدا تۆمەتەكانی “دامەزراندن و بەڕێوەبردنی رێكخستن”، “ئەندامبوون لە رێكخستن”، “هاندانی گەل بۆ كۆبونەوە، خۆپیشاندان و رێپێوان لە دژی یاسا” و “بەشداریكردن لە رێپێوانی دژ بە یاسا”ی خستە پاڵ گیوڤەن و داواشیكرد سزای زیندانیكردنی بەسەردا بسەپێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا