سەباح هەورامی: لەسەرداوای هیچ پەرلەمانتارێك دەرمان نەنێردراوە بۆ سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، هەتا ئێستا یەك حەپی پاراستۆڵ لە بەغداوە لەسەر داواكاری هیچ ئەندام پەرلەمانێك نەگەیشتووەتە دەست ئێمە، ئەگەر لەسەر قسەی ئەوان دەرمانێك نێردرابوو، دەست لەكاردەكێشمەوە.

دكتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وەڵامی ئەو پەرلەمانتارانە دەداتەوە كە دەڵێن لەرێگەی ئەوانەوە دەرمان بۆ سلێمانی رەوانەكراوە و رایدەگەیەنێت، تەحەدای ئەو پەرلەمانتارانە دەكەم، ئەگەر ئەو بڕە دەرمانە لەسەر داواكاری ئەوان هاتوە بۆ پارێزگای سلێمانی با ئەو نوسراوەی وەزارەتی تەندروستی عێراق یان هەر لایەنێك لە عێراق كردویەتی كە لەسەر قسەی ئەوان دەرمان هاتوە بۆ پارێزگای سلێمانی، باوەڕتان هەبێت من دەستلەكاردەكێشەمەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی رابردودا كێشەیەكی زۆری دەرمانمان هەبو كە پەیوەندی بە نەبونی سیولەوە هەبو لە بانكەكاندا، ئەمەش وایكردبو كە ئێمە نەتوانین دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەكان دابین بكەین، زۆر سوپاسی هەمو ئەو كەسانە دەكەین كە خەمخۆری كەرتی تەندروستی بون، بەڵام بەداخەوە لە هەندێك شوێن خەریكە كەرتی تەندروستی دەبێتە شوێنی موزایەدەی سیاسی، خەریكە دەبێتە هۆی ئەوەی كە كۆمەڵێك خەڵك دەبێتە پاڵەوان و كۆمەڵێك خەڵكی دیكە دەبێتە تاوانبار، تا ئێستا یەك حەپی پاراستۆڵ، یەك بڕە دەرمان و یان یەك پێداویستی پزیشكی لەسەر داواكاری هیچ پەرلەمانتارێك لە بەغداوە نەگەیشتوەتە سلێمانی لەم خولەی پەرلەماندا، بەڵام راستە كۆمەڵێك و براو خوشكی بەڕێز كاری جددیان كردوە بۆ ئەوەی دەرمان بهێنرێت.

باسی لەوەشكرد، داواكارم دەرمان نەكرێتە موزایەدەی سیاسی، بەداخەوە كۆمەڵێك كۆمەڵێك پەرلەمانتار رۆیشتون لەتەنیشت كۆمەڵێك كارتۆنەوە ڤیدیۆیان كردوە و دەڵێن ئەوە ئێمە ئەم دەرمانانەمان بۆ سلێمانی هێناوە، ئەم زانیاریانە دورن لە راستییەوە و عەیبە بۆ پەرلەمانتارێك بچێت كۆمەڵێك زانیاری بدات كە راست نین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا