نوری مالکی: چارەسەری قەیرانی دۆلار ئەوەیە بگەینە لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، قەیرانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا چارەسەر دەبێت.

نوری مالکی لە نوێترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا بەوردی چاودێری دۆخی عێراق دەکات و دۆلاریش وەک چەکێک بەکاردەهێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، قەیرانی دۆلار پەیوەندی بە قاچاغچێتی و هەندێک بانکی بازرگانییەوە هەیە و تاکە چارەسەر ئەوەیە لەگەڵ ئەمریکا بگەینە لێکتێگەیشتنی هاوبەش.

ماوەی مانگێکە بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە بەجۆرێک بەهای 100 دۆلار گەیشتووەتە سەروو 165 هەزار دیناری عێراقی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا