پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆڵبەرێکی 16 ساڵ لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا و ڕەقبووەوە.
کۆڵبەرێک بەناوی هادی ئیختیارەدینەوە ڕۆژی چوارشەممە بۆ هێنانی شتومەک بەکۆڵ بەناوچەی هەنگەژاڵدا پەڕیوەتەوە باشوری کوردستان و بەهۆی قورسی کۆڵەکەی لەو کەسانە دابڕاوە کە لەگەڵی بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کۆڵبەرە لاوە لە سەرمادا ڕەقبووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
جێی ئاماژەیە بەهۆی گرتنەبەری ڕێگا سەخت و ساردەکانەوە، ڕۆژانە کۆڵبەران لە سنوورە شاخاوییەکان ڕوبەڕوی مەترسی دەبنەوە و هەندێکیان هەر لەو ڕێگانەدا کۆتایی بە ژیانیان دێت.