چوار دەوڵەت “سیخوڕی”یەکانیان بەسەر ئەڵمانیاوە زیاددەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاپۆرتی ساڵانەی نوسینگەی فیدراڵی بۆ پاراستنی دەستوور لە ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، هەریەکە لە ڕوسیا، چین، تورکیا و ئێران لەڕووی سیخوڕیکردن بەسەر ئەڵمانیاوە چالاکن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئەڵمانیا هۆشداریداوە لە مەترسییەکانی ئۆپەراسیۆنی سیخوڕیکردن بەسەر وڵاتەکەوە لەلایەن ڕوسیاوە، وتیشی، کرێملن زۆر گرنگی بە کۆکردنەوەی زانیاری دەدات بەتایبەت دوای ئەوەی ڕۆژئاوا پشتی تێکرد و پاڵپشتی ئۆکرانیای کرد.

نوسینگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، چینیش یەکێکە لە چوار وڵاتە سەرەکییەکەی سیخوڕی بەسەر ئەڵمانیاوە دەکەن، وتیشی، “پەکین بە گەورەترین هەڕەشە دادەنرێت لەڕووی سیخوڕیکردنی ئابووری و زانستی و وەبەرهێنانەوە لە ئەڵمانیا”.

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هەریەکە لە تورکیا و ئێران دوو وڵاتی دیکەی سەرەکین کە سیخوڕی بەسەر ئەڵمانیاوە دەکەن، هەردووکیان لە ئەڵمانیا بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە ئۆپۆزسیۆنن و دژی دەسەڵاتی ئێران و تورکیان و لە ئەڵمانیا پەنابەرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا