وەزیرانی كشتوكاڵی هەرێم و ژینگەی عێراق گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی‌ گفتوگۆكردن لەسەر گۆرانكارییەكانی كەش و هەوا، لە بەغدا هەردوو وەزیری ژینگەی عێراق و وەزیری كشتوكاڵی هەرێم كۆبونەوە .

رۆژی یەك شەممە 7_5_2023 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی هەرێم بەیاوەری ستافی وەزارەت لەلایەن وەزیری ژینگەی عێراق و بریكاری وەزیر پێشوازیان لێكرا.

لە دیدارەكەدا باس لە گۆرانكارییەكانی كەش و هەوا و كاریگەرییەكانی بۆ سەر عێراق و هەرێمی كوردستانكرا.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی هەماهەنگی و چۆنیەتی بەیەكەوە كاركردن و بەشداریكردن و سوودمەند بوونی هەرێمی كوردستان كرا لەو پاڵپشتیە دارایی و تەكنیكیانەی كە لە رێگەی پڕۆژەكانی ولاتان و رێكخراوە نێودەولەتیەكان دابیندەكرێن، بۆ پارێزگاری لەژینگەی عێراق بەگشتی.

وا بریارە شاندێكی هونەری سەردانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كشتوكاڵ بكەن بۆ‌ هەماهەنگی و یەكخستنی زیاتری توانا و دەرفەتەكانی نێوان هەردوولا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا