پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و بڕیارە ئەمڕۆ چەند ناوچەیەکی سەر بە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشە نەوتی ئەمساڵ وەربگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29 تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، “ئەمڕۆ نەوت لە چەند ناوچەیەکی دەرەوەی شار دابەشدەکرێت”.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی راشیگەیاندووە، سبەی نەوتی سپی لە هەریەکە لە ناوچەکانی حاجیاوا، بنگرد، دووکان، پیرەمەگروون و بازیان دابەشدەکرێت.
هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر نەوتی پێ دەدرێت بە نرخی 100 بۆ 104 هەزار دینار.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند،” وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی سەد و پێنج ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دابینکردووە، لە بەرواری 9 ی تشرینی یەکەم دەستکرا بەدابەشکردنی”.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەپێی پلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەبێت پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ واتە پێش 31ـی کانوونی یەکەم، کۆتایی پێبێت و سەرجەم خێزانەکانی هەرێمی کوردستان بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن.