پوتین و بایدن دوای دیداری لوتکە بەجیا قسە بۆ میدیاکان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرۆکی ڕوسیا دوای دایدارە چاوەڕواننکراوەکەیان کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی هاوبەش نابەستن و بەجیا قسە بۆ میدیاکان دەکەن.

دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرملنی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەوەن کە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک پوتین بەجیا کۆنگرەی ڕۆژناوانی ئەنجام دەدات و ئەوەش مافێکی ئاسایی سەرۆکی ئەمریکایە.

پیسکۆڤ ئاماژەی بەوەش کرد، ” بە هەمان شێوە بڕیارە سەرۆک پوتینیش دوای کۆبوونەوەکە بەجیا کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بۆ میدیاکان ببەستێت”.

پێشتریش ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ” وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە سەرۆک بایدن دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک پوتین بەجیا کۆنگرەی ڕۆژنامەوقانی ئەنجام دەدات”.

وتەبێژەکەی کۆشکی سپی  وتووشیەتی، ” بەستنی کۆنگرەی جیا بۆ هەردوو سەرۆک گونجاوترە”.

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ١٦ ی ئەم مانگە هەردوو سەرۆکی ڕوسیا و ئەمریا لە جنێف-ی پایتەختی سویسرا کۆببنەوەو چەندین پرسی وەک پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات و سەقامگیری ستراتیژی و ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سنوردارکردنی چەک و چەندین پرسی دیکە تاوتوێ بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا