مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی زانکۆی سلێمانی: بەردەوامین لە بایکۆتکردنی پرۆسەی خوێندن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێکی دیکە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی زانکۆی سلێمانی دیکە گردبوونەوە و داواکارییەکانیان بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرزکردەوە.

ئەمڕۆ 5ـی تشرینی دووەم، جارێکی دیکە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم دەروازەی سەرەکی زانکۆکە گردبوونەوە ورەتیانکردەوە بچنەوە هۆڵەکان و پرۆسەی خوێندن دەستپێبکەنەوە.

مامۆستایەکی ناڕازی زانکۆی سلێمانی بۆ مایکی پۆڵەتیک پرێس دوا و ووتی،داواکاریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی  ناڕازیی زانکۆی سلێمانی هەربەردەوامە و ماوەی 10 ساڵە دۆخەکە هەر وەک خۆیەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیووە هەنگاوی ئەرێنی بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان بنێت”.

ئەو مامۆستایە ووتیشی؛سەقفی داواکارییەکانی ئەمساڵی مامۆستایانی ناڕازی بەرزبووەتەوە بۆ ئەوەی مووچە لەکاتی خۆیدا و راستەوخۆ لەبەغداوە خەرجبکرێت و یاسای خانەنشینی ساڵی 2005 هەموار بکرێتەوە یان کار بە یاسای خانەنشینی حکومەتی عێراقی ساڵی 2014 بکرێت کە تێیدا کەمترین مووچەیخانەنیشیان 550 هەزار دینارە”.

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی بکرێتەوە، بەڵام بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی رەتیانکردەوە بچنەوەهۆڵەکانی خوێندن و بەردەومییان دا بە خۆپشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا