هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە3ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، کە کێشەی سیستمی بەشی مۆڵەت لەئێستادا چارەسەرکراوە.

هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکات کە رۆژی شەممە کۆدیان وەرگرتبوو بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای وەستانی سیستەمی بەشی مۆڵەت لە ئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ” ئەو هاوڵاتییانە سبەینێ رۆژی دووشەممە، دەتوانن بە هەمان کۆد سەردانمان بکەن و مامەڵەکانیان بۆ ڕایی دەکرێت”.

ڕوونیکردەوە، ئەمشەو ڕێکەوتی 3/12/2023،  کاتژمێر  7:00ی ئێوارە کۆدی سەردانیکردن بەردەست نابێت بۆ نۆرەگرتنی بەشی مۆڵەت بۆ سبەینێ دووشەممە4ی کانونی یەکەم.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا