تاڵیبان پەیوەندیەکانی لەگەڵ داعش و قاعیدە بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەرەی بەرگری نیشتیمانی ئەفغانستان عەلی مەیسەم نەزاری ڕایگەیاند، تاڵیبان پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێکخراوی داعش و قاعیدە دەپارێزێت.

وتیشی، پەیوەندییەکانی تاڵیبان لەگەڵ تیرۆریزمی جیهانی جیاناکرێتەوە، هەروەها ناتوانن بە ئاسانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تێکبدەن، چونکە دەرفەتیان هەیە بۆ بەدەستهێنانی شەرعیەت وە هەموو پێشبینیەکان بۆ جیابوونەوەیان لە بزوتنەوەکە بێ بنەمایە.

ئاماژەی بەوەشدا، تاڵیبان هەموو ڕۆژێک پاڵپشتیەکی بەهێزی تیرۆرستان دەکات، وە هیج پلانێکی جیابوونەوە لە نێوان تاڵیبان و داعش و قاعیدە نیە بە ڕوونی.

وتیشی، هێرشەکانی ئەم دواییانەی ئەفغانستان و کوشتنی کەسیاتیە گشتی و سیاسیەکان، لە ژێر ناوی داعش لە لایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە بووە.

ڕوونیشی کردەوەو وتی، ڕەنگە داعش و تاڵیبان و قاعیدە ڕەنگە لە ڕووی ناو و جل و بەرگەوە جیاواز بن، بەڵام یەک ئایدۆلۆژیایان هەیە.

نەزاری جەختی لەوەش کردەوە، پەیوەندییەکی نزیک هەیە لە نێوان تاڵیبان و تیرۆرستانی نێودەوڵەتی، کە نەک تەنها هەڕەشەن بۆ سەر ئاسیای ناوەڕاست، بەڵکو هەڕەشەن بۆ سەر هەموو جیهان.

وتیشی، کە بەرەی بەرگری نیشتیمانی ئەفغانی، ئامادە نیە بۆ دانوستان کردن لەگەڵ بزوتنەی تاڵیبان کە ئێستا دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست، هیچ پەیوەندیکیشیان لەگەڵیان نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا