پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە، سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونیسێف)، بەشداریكردنی حكومەتی ئیتالیای بۆ پشتیوانیكردنی منداڵانی خاوەنپێداویستی هزری یان جەستەیی توند و خێزانەكانیانی لە سوریا راگەیاند، بە بڕی یەك ملیۆن یۆرۆ.
یونیسێف ستایشی پاڵپشتی ئیتالیا و پابەندبوونی كرد بۆ پشتگیریكردنی مافەكانی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت، لە ڕێگەی پێشكەشكردنی هاوكاریی نەختینەی بەردەوام و لەگەڵ پشتیوانی تاكەكەسی لەلایەن كارمەندانی كۆمەڵایەتیەوە.
لە راگەێنراوێكدا رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوە كردووە كە نزیكەی 14.6 ملیۆن كەس لە سوریا كە زیاتر لە 6.5 ملیۆن منداڵیان تێدایە، لە ساڵی 2022دا پێویستیان بە هاوكاری مرۆیی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆرجار ئەو منداڵانەی كە پێویستی تایبەتیان هەیە زۆرترین كاریگەرییان لەسەرە بەهۆی ململانێ وجەنگەكانەوە.