ئەمریکا بۆ میلیشیاکان: واز لەئێمە و گەلی عێراق بهێنن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، “ئێمە لەحاڵەتی جەنگدا نین لەگەڵ میلیشیاکانی سەربە ئێران، دەمانەوێت وازمان لێبهێنن و واز لەگەلی عێراق بهێنن”.

جۆوی هود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، “گومانمان نییە میلیشیا چەکدارە دژبە دیموکراسیەتەکان لەپشت کار و هێرشە ترسنۆکانەکانەوە وەستاون و مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسیەت دەکەنە ئامانج”.

وتیشی: پێویستە ئەمە کۆتایی پێبهێنرێت و ئەمریکا کار بۆ ئەوە دەکات، هانی عێراق بدات بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەم میلیشیایانە و پێویستە رادەستی یاسایان بکات.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 50 جار بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەعێراق کراونەتە ئامانج، لەنێویشیاندا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا و بنکە سەربازییەکانی عێراق کە سەربازانی ئەمریکایان تێدایە، لەگەڵ فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی بەغدا و هەولێر، بەبڕوای ئەمریکییەکانیش میلیشیاکانی سەربە ئێران لەپشت ئەم هێرشانەوەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا