ناتانیاهۆ وەك یەكەم ئیسرائیلی ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرت

پۆڵەتیك پرێس:
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بووە یەكەم كەسی وڵاتەكەی، كە ڤاكسینی كۆرونای وەردەگرت .

نەتانیاهۆ لەبەردەم میدیاكاندا راستەوخۆ دەركەوت، كە لەلایەن تیمێكی پزیشك و پەرستارەوە بەڤاكسینەكە كوترا، كە سەرەتا لە وردەكارییەكانی پرۆسەی كوتانەكەی پرسی‌و پاشان كوترا.

نتانیاهو یەكەم ئیسرائیلییە، كە بەڤاكسینی فایزەری كۆرونا كوتراو ئەو ڤاكسینەش لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمریكی بەرهەمهێنراوە.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ئیسرائیل یەكەم باری ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پێگەیش، كە كۆمپانیای دابەشكراو پێشبینی كرد بەشی پێویستی هەبێت بۆ كوتانی نزیكەی چارەكێكی دانیشتوانی ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا