سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی شاسوار عەبدولواحيد بە درۆ دەخاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی رەتكردنەوەی ئیمتیازاتی پاسپۆرتی دیبلۆماسی و ئۆتۆمبیلی مۆدیل نوێ‌ لەلایەن پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ‌، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی نەوەی نوێ‌ بە درۆ دەخاتەوە.

دوای ئەوەی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا سەرۆكی نەوەی نوێ وتی، كە نوێنەرەكانیان لە پەرلەمانی كوردستان، ئیمتیازاتی پاسپۆڕتی دیبلۆماسی و وەرگرتنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێیان رەتكردووتەوە، لە وەڵامی ئەو قسانەی سەرۆكی نەوەی نوێ، زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە بنەڕەتدا لە سەرەتای دامەزراندنی پەرلەمانی كوردستان تا ئێستا ئەو جۆرە پاسپۆرتە بۆ ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بوونی نەبووە، تاكو بە تەنها نوێنەرەكانی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان ئەو پاسپۆرتەیان رەتكردبێتەوە.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان وتی: كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ پەرلەمانتاران لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستاندا رەتكراوەتەوە و ئەو ئیمتیازاتە بۆ پەرلەمانتار لابراوە، كە ئەو كات نەوەی نوێ بوونی نەبووە، بۆیە لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستانیشدا كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ پەرلەمانتار نەبووە، تا لەم خولەدا هەبووبێ و لەلایەن نوێنەرانی فراكسیۆنی نەوەی نوێوە رەتكرابێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا