بانکی ناوەندیی: دۆلاری وەهمی مەکڕن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، چەند ماڵپەڕێک بە ناوی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی، مامەڵە بۆ هاووڵاتییان دەکەن، بەڵام “وەهمین” و نابێت سەردانیان بکرێت.

بانکی ناوەندیی عێراق هاووڵاتییان لەوە ئاگادار دەکاتەوە “ماڵپەڕی وەهمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی مۆڵەتپێدراوەوە بانگەشەی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندیی دەکەن”.

بانکەکە روونیدەکاتەوە، ئەو ماڵپەڕانە رێنمایی بۆ دانانی پارە بە دینار دەدەنە قوربانییەکانیان، چونکە بۆ وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی، دەبێت سەرەتا گەشتیاران دینار بخەنە هەژمارە بانکییەکانیانەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی دامەزراوە داراییەکان دەڵێت: “بەدەستهێنانی ئەم جۆرە خزمەتگوزارییە لەڕێگەی ئەلیکترۆنی لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیاکان دەکرێت (ئەگەر هەبێت). پرۆسەی دانانی پارەش بەشێوەیەکی تایبەتی هەر لە بارەگای سەرەکیی کۆمپانیاکە دەکرێت.”

بانکی ناوەندیی عێراق دڵنیایی دەدات رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو ماڵپەڕە وەهمییانە دەگرنەبەر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا