مەترسییەک لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، “گەر هەرێم بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵیی جێبەجێنەکات لەبارەی هەناردەی نەوتەوە، ئەوا عێراق پشکەکەی لە بودجەی گشتی لێدەبڕێت”.

عارف عەبدولجەلیل، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، “پەرلەمانی عێراق کار لەسەر دانانی یاسای نەوت و غازی حکومەتی فیدڕاڵیی دەکات، لەپێناو کۆتاییهێنان بە قەیرانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم”.

وتیشی، “سووربوونی هەرێمی کوردستان لەسەر جێبەجێنەکردنی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵیی تایبەت بە هەناردە و فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەبێتەهۆی شەرمەزارکردنی هاوبەشە سیاسییەکان”.

جەختی لەوەشکردەوە، پەرلەمان پابەندە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی کە دەڵێت، “لە حاڵەتی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکەی دادگا لەلایەن هەرێمەوە، ئەوا پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق دەبڕدرێت”.

لەماوەی ڕابردوودا دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەدوای لێکۆڵینەوە لە چەند بەڵگەنامە و گرێبەستێکی نەوتی هەرێم ڕایگەیاند، فرۆشتنی نەوتی هەرێم نادەستورییە و لە دەرەوەی دەستووری عێراق جێبەجێکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا