تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی لە هەرێم دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تورکیا بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی و تایبەت ئۆپەراسیۆنێکی نوێی ئاسمانی و وشکانی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد.

لایخۆیەوە خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، “فڕۆکەکانمان توانییان ئەو پەناگە و ناوچە و حەشارگە و ئەشکەوتانە بکەنە ئامانج کە بارەگاکانی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستانیان تێدابووە”.

وتیشی، “لەم قۆناغەی ئۆپەراسیۆنەکەدا پەناگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەکانی مەتینا، زاب، ئاڤاشین و باسیان دەکرێنەئامانج”.

جەختی لەوەشکردەوە، تا ئێستا ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامی هەیە و بەوشێوەیە بەڕێوەدەچێت کە پلانی بۆ دانرابوو، لە قۆناغی یەکەمیشدا ئامانجە دیاریکراوەکان بەدیهاتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا