ماكرۆن پەیامێكی ئاڕاستەی بایدن كرد

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فەرەنسا پێشوازی لە بڕیارەكەی سەرۆكی نوێی ئەمریكا كرد تایبەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی كەشوهەوای پاریس كە واشنتۆن لە ژێر دەسەڵاتی دۆناڵد ترامپ دا لێی كشایەوە.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە لە تویتێكدا بەبۆنەی دەستبەكاربوونی جۆبایدن وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا نوسیویەتی، “پێكەوە دەتوانین جیاوازی كەشوهەوا بوەستێنین بۆ پاراستنی هەسارەكەمان، بەخێر بێت بۆ گەڕانەوەتان بۆ رێككەوتنی كەشوهەوای پاریس”.

پەیامەكەی ماكرۆن دوای سوێند خواردنی جۆبایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا دێت، كە بووە 46 هەمین سەرۆكی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی خواردو بەڵێنی بەگەلی ئەمریكا دا بەسەر كۆرۆنادا سەردەكەون و ژیان ئاسایی بكەنەوە.

رێكەوتننامەی پاریس بۆ كەشوهەوا لە ساڵی 2015 لە لایەن نزیكەی 200 وڵاتەوە پەسەندكرا و پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی پێشووی ئەمریكادا بەڵێنیدا لە رێكەوتنـنامەی پاریس بكشێنێتەوە، ئەوەش بۆ پشتیوانیكردن لە كەرتی بەرهەمهێنانی نەوت و خەڵوزینی بەردین لە ئەمەریكا.

لای خۆشیەوە جۆ بایدن لە كاتی بانگەشەی دواین هەڵبژاردنی ئەمریكادا بەڵێنی گەڕانەوەی وڵاتەكەی بۆ ناو رێككەتنەكەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا