ماكرۆن و بایدن باسی رێككەوتنی گۆڕانی كەشوهەوا دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

هەردوو سەرۆكی فەڕەنساو ئەمریكا پەیوەندییەكانی تەلەفۆنیان ئەنجامداو تێیدا گۆڕانی كەشوهەواو روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تاوێكرد.

كۆشكی ئەلیزێ رایگەیاند، ئەو پەیوەندییە رۆژی 24ی ئەم مانگە بووە بووەو تێیدا هەردولا كاركردنی پێكەوەیی و گەڕانەوەی ئاشتییان بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ كردووە.

هاوكات، باسیان لە پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران كردووە كە پێشتر دۆناڵد ترەمپ تاكلایەنە لە رێككەوتنی بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە كشایەوە.

لەلایەكی دیكەوە لە بەیاننامەیەكی كۆشكی سپیشدا هاتووە، بایدن بەڵێنی هەماهەنگی لەگەڵ پاریس داوە، تاوەكو ئەمریكاو فەڕەنسا لەچەندین بواردا پێكەوە كاربكەن.

ئەو پەیوەندییەش بەنوێترین هەوڵی ئەمریكا بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەوروپا دادەنرێت، ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی ترەمپەوە پەیوەندییەكان خراپ بوون.

لەماوەی رابردودا ترەمپ لە رێككەوتنی كەشوهەوای پاریس كشایەوە، ئەوەش بەبیانوی ئەوەی ئەو رێككەوتنە بۆ كوشتنی ئابوری ئەمریكا دروستكراوە، نەك بۆ پاراستنی ژینگەی جیهان.

رۆژی 21 ئەم مانگەش دوای دەستبەكاربوونی جۆ بایدن، ئیمانیۆل ماكرۆن پێشوازی لە بڕیاری گەڕانەوەی ئەمریكای بۆ رێككەوتنی كەشوهەوای پاریس كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا