تیمی تەکنیکی سعودیە گەیشتنە تاران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە سێ قۆڵیەی کە لەنێوان سعودیە، ئێران و چین واژۆکراوە، تیمێکی تەکنیکی سعودیە گەیشتە تاران بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکەیان لەو وڵاتە.

تیمێکی سعودیە بە سەرۆکایەتی ناسر بن عەوز ئال غەنوم، لەگەڵ هونەردۆست، بەرپرسی پرۆتۆکۆڵ لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە تارانی پایتەخت لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەمەبەستی تەواوکردنی ئەو ڕێککەوتنەی پێنج شەممەی ڕابردوو لە پەکین واژۆیان کرد کۆبوونەوە.

سەرۆکی تیمی سعودیە دەربارەی ئەو پێشوازی و ئاسانکاریکردنە بۆ ڕێکارەکانی هاتنی تیمی سعودیە سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆکی پرۆتۆکۆڵ کرد و هونەردۆستیش ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دابینکردنی هەموو ئاسانکاری و پاڵپشتییەک بۆ ئەرکەکانی تیمی سعودیە دەربڕی.

لەکاتێکدا، دوای چەندین ساڵ لە ناکۆکی نێوان ریاز و تاران، دوجار بەنێوەندگیری چین ڕێککەوتن لەسەر کۆتایهێنان بە کێشە دیبلۆماسییەکانیان، هەروەها کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسامانیەکان و ئاسانکاریکردن لە پێدانی ڤیزا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا