دوای ١٠٠ ساڵ یەکەم شانۆگەری کوردی لە ئیستەنبوڵ نمایشده‌كرێت

پۆڵەتیک پرێس

دوای زیاتر لە ١٠٠ ساڵ سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئەستەنبول بریاریدا شوێنێك بۆ نماییشكردنی شانۆگەرییەكی كوردی بکاتەوە و شانۆگەریەکەش لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ نمایش دەکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا، لە دوای زیاتر لە ١٠٠ ساڵ، سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئەستەنبول بریاریدا لە هۆڵی (شانۆی شار) رێگە بدەن شانۆگەرییەك بە زمانی كوردی نماییش بكرێت.

هاوکات ئاژانسی سپوتنیكی رووسی باسی لەوەکردووە کە نمایش کردنی ئەم شانۆگەرییە لەلایەن شارەوانی ئەستەنبوڵەوە هەنگاوێكی گرنگە وە بۆ یەکەم جارە رێگە بدرێت لە هۆڵی (شانۆی شار) شانۆگەرییەك بە زمانی كوردی نماییش بكرێت لە دوای ١٠٦ ساڵ.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە شانۆگەریی (ژیانێكی نوێ) كە بە زمانی كوردییە و گرووپی سەنتەری كولتووری میزۆپۆتامیا ئامادەی كردووە، ، (دلاوەر زەراق) كردویەتی بە كوردی و دەرهێنەرەكەشی نەزمی قارەمانە و ئەكتەرەكانیش بریتین لە، رووگەش كرجی، عومەر شاهین، رەوشەن ئاپئایدن، جیهاد ئێكنجی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا