كەشناسی رێژەی باران بارینی رۆژی رابردووی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە پێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان دوێنێ چوارشەممە، زۆرترین رێژەی باران بارین لە كەلار و خانەقین تۆماركراوە و لە دهۆكیش باران نەباریووە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان لە بارەی رێژەی باران بارینی دوێنێ‌ چوارشەممە رایگەیاند: لە دوێنێ سەعات 9:00 ی بەیانی تا سەعات 9:00 ی شەو، زۆرترین رێژەی باران بارین لە خانەقین و كەلار تۆماركراوە و رێژەكەشی لە خانەقین 18 ملیمەتر و لە كەلار 13.4 ملیمەتر باران باریووە.

راشیگەیاند: كەمترین رێژەی باران بارینیش لە دوكان تۆماركراوە كە 0.2 ملیمەتر باریووە. بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێم، لە سلێمانی 9.4 ملیمەتر و لە هەولێر 0.5 و لە دهۆكیشدا هیچ بڕە بارانێك نەباریووە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ دوو رۆژ راگەیاند، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە و ئەگەری نمە باران لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت، لەگەڵ بەفرێكی كەم لە دوای نیوەڕۆ كەش ئاسایی دەبێتەوە.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی هەینی ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە بارانێكی كەم هەیە لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان لە هەندێك كاتدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا