كاركردن لە پرۆژەی دوو سایدی كەلار _ سلێمانی ڕادەوەستێت

نیگار عومەر _ پۆڵەتیك پرێس

بۆ ماوەی پێنج مانگە بوجە بۆ پرۆژەی بە دوو سایدكردنی كەلار _ سلێمانی تەرخان نەكراوە و بە هۆی ئەوەشەوە كاركردن لە پرۆژەكەدا راوەستاوە.

عەدنان خەلیل، بەڕێوبەری ڕێگەوبانی گەرمیان بە پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند: پرۆژەی بە دوساید كردنی ڕێگای كەلار بۆ سلێمانی لەساڵی 2017ەوە بڕیاری دروست كردنی لێدراوە و تاوەكو ئێستا53% ی كارەكانی تەواو بوە.

بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان وتی: ئەگەرچی بۆ ماوەی پێنج مانگە بوجە بۆ پرۆژەكە تەراخان نەكراوە، بەڵام كاركردن لە هەندێك شوێنی پرۆژەكە هەر بەردەوامی هەبووە، لە ئێستادا كۆمپانیای جێبەجێكار ئامادە نیە بەبێ تەرخان كردنی بوجە بۆ پرۆژەكە لە كاركردن بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو بەشەی پرۆژەكە كە تەواو نەكراوە 42 كیلۆمەترە كە ئەگەر بوجەی بۆ تەرخان بكرایە نزیكە 90% ی بۆ ئەم ساڵ تەواو دەبوو، كە پێویستی بە 70ملیار دۆلار دەبێت بۆ ئەو بەشەی پرۆژەكە.

ئاشكراشیكرد، لەگەڵ ئەوەی پرۆژەی بە دوساید كردنی رێگای كەلار _ كفری90% ی كارەكانی تەواو بوە، بەڵام بوجە بۆ ئەو 10% یەی كەماوە تەرخان نەكراوە، بۆیە بەهەمان شێوە كاركردن لەو پرۆژەدا ڕادەگیرێت ئەگەر بوجەی بۆتەرخان نەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا