پۆڵه‌تیك پرێس:
ستانلی جۆنسۆن، باوكی بۆریس جۆنسۆن-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای مافی په‌نابه‌ری له‌فه‌ره‌نسا كردووه.
ستانلی جۆنسۆن له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه، داوای مافی په‌نابه‌ری له‌فه‌ره‌نسا كردووه، ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ندییه‌كی خێزانیی به‌هێزی هه‌یه.
باوكی جۆنسۆن كه پێشتر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بووه، یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه دژی چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نگیداوه.
ستانلی پێیوایه ئه‌و فه‌ره‌نسییه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، دایكی و باوكی هه‌ردووكیان به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ره‌نسین.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ باوكی جۆنسۆن ئه‌نجامدراوه وتویه‌تی “پێویست ناكات هیچ كه‌سێك بڵێت به‌ریتانییه‌كان ئه‌وروپی نین، چونكه ڕه‌گێكیان هه‌میشه به ئه‌وروپاوه‌یه”.