عێراق رۆژانە پێویستى بە 35 هەزار مێگاوات كارەبا هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند: لەئیستا رۆژانە لەعێراق 20 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێندرێت، بەڵام بۆ ئەوەی عێراق لەبێكارەبایی رزگاری ببێت رۆژانە پێویستی بە 35 هەزار مێگاوات كارەبا هەیە.

ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق راشیگەیاندووە، ئەوەی ئێستا رووبەڕوویان دەبێتەوە بۆ دابینكردنی كارەبا ئەو هێرشانەیە كەدەكرێتە سەر تاوەرەكانی كارەبا لەعێراق.

زۆربەی ئەو هێرشانەی بۆ سەر تاوەرەكانی كارەبای نیشتمانی لەعێراق ئەنجامدراون بۆ سەر تاوەری كارەبای پارێزگاكانی سەڵاحەدین و كەركوك و دیالە بوون.

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، دەیانەوێ لەرێگەی گرتنەبەری پلانی نوێیەوە بە بەكارهێنانی فڕۆكەی بێ‌ فرۆكەوان‌و بڵاوكردنەوەی هێزە ئەمنیەكان، رێگری لەتاقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا بكەن لەلایەن گروپە تیرۆرستییەكانەوە لەبەر ئەوەی لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لەبەشێك لەپارێزگاكانی عێراق 171 تاوەری گواستنەوەی وزەی كارەبا تەقێندراونەتەوە.

هاوكات وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە دوای چاودێری كردنی تاوەرەكانی كارەبا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە 23 هەوڵی تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا پوچەڵكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا