پۆڵه‌تیك پرێس:
سیاسه‌تمه‌دارێكی عێراقی ده‌ڵێت، كۆبوونه‌وه له‌نێوان شاندی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌وروپا تاوتوێی بابه‌تی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئیسرائیلیان كردووه.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی باڵای عێراق به‌فه‌رمی هه‌وڵدان بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و ته‌لئه‌بیبی پشتڕاست نه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام میسال ئالووسی، كه سیاسه‌تمه‌دارێكی عێراقی نزیك له‌ئیداره‌ی ئه‌مریكایه ده‌ڵێت “شاندی باڵای عێراق كه‌چووه ئه‌وروپا، گوێیگرتووه و گفتوگۆی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئیسرائیلی كردووه”.
ئالووسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، “شانده‌كه‌ی عێراق په‌یامه‌كه‌یان ئه‌وه‌بووه، كه به‌غدا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب ئاسایی بكاته‌وه، به‌ڵام هێشتا كاته‌كه‌ی زووه بۆ ئه‌و بابه‌ته، به‌تایبه‌ت كه ئێستا دۆخێكی خراپی ئابووریی و ئه‌منی له‌عێراق بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ها قه‌یرانی هه‌ڵبژاردنیش كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی وڵاته”.
پێشتر میسال ئالووسی وروژێنه‌ری بابه‌تی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئیسرائیل بوو، له‌دوای قسه‌كانی ناوبراو ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی عێراق هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێكرد بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆئه‌وه‌ی له‌زاری ئه‌وه‌وه ڕاستی و دروستی هه‌وڵێكی له‌وشێوه‌یه‌ی عێراق بزانن.
ئه‌وه‌ی ئێستا بوه‌ته جێگه‌ی پرسیار ئه‌وه‌یه، ئاخۆ لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له ئێران كێشه‌كانی ڕابردوویان له‌گه‌ڵ كازمی به بانگهێشتكردنی ناوبراو بۆ په‌رله‌مان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی به‌پاساوی هه‌وڵدان بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئیسرائیل، پاكتاو ده‌كه‌ن یاخود نا.
سه‌عد سه‌عدی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، “ده‌ستووری عێراق به‌ڕوونی هه‌ڵوێستی خۆی له‌وباره‌یه‌وه نیشانداوه و دژی هه‌رجۆره ڕێككه‌وتن و په‌یوندییه‌كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل”.
ده‌شڵێت “ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و عێراق پاساوه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت ئه‌سته‌مه ڕووبدات، لایه‌نه سیاسییه‌كانیش دژایه‌تی هه‌نگاوێكی له‌وشێوه‌یه ده‌كه‌ن”.