یەکێتی ئەوروپا بە بڕی 700هەزار یۆرۆ هاوکاری کۆچبەران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، 700هەزار یۆرۆ وەک هاوکاری بەپەلە پێشکەشی ئەو کۆچبەرانە دەکات، کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە چوونەتە سنورەکانی نێوا بیلاڕوس و پۆڵەندا.

کۆمسیۆنی ئەروپا لە بەیاننامەیەکدا ئەڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، 200 هەزار یۆرۆ تەرخانکراوە بۆ لیژنەی بیلاڕوسی خاچی سور، کە هاوکاری لە نێوان کۆچبەراندا دابەش دەکات.

هەروەها سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کە ماوە لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاند، لە پەیوەندیدان لەگەڵ دەزگا نێودەوڵەتیەکان بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ کۆچبەران بەکار بهێنن.

تا ئێستاش هەزاران کۆچبەر لە نێوان سنورەکانی بیلاڕوس و پۆڵەندا ماونەتەوە کە خوازیاری ئەوەن، بڕۆنە ناو یەکێتی ئەوروپاوە، یەکێتی ئەوروپاش مینسک بە قەیرانی کۆچبەران تۆمەتبار دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا