پشکنەرەکەی ئیمارات دەگاتە خولگەی مەریخ

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی سێشەممە، ئیمارات دەبێتە یەکەم وڵاتی عەرەبی لە هەوڵەکانیدا لەبواری زانستی بۆشایی ئاسمان کاتێک پشکنەری هیوا دەگاتە کۆتا قۆناغی گەشتەکەی بۆ هەسارەی مەریخ.

لەوبارەیەوە ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئیمارات بڵاویکردەوە، ئیمارات بەم دەستکەوتە ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە لیستی وڵاتە نوێنەرەکانی بواری گەردوون و زانستی بۆشایی ئاسمان دەنوسێتەوە.

پشکنەری هیوا “مسبار الامل” بەیەکەمین پشکنەری وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت کە بگاتە دەرەوەی خولگەی زەوی، بەمەش ئیمارات دەبێتە پێنجەمین وڵاتی جیهان کە بگاتە خولگەی مەریخ و سێیەم وڵاتی جیهان کە لەیەکەم هەوڵیدا بگاتە هەسارە سورەکە.

مانگی ئەیلولی رابردوو، ئیمارات پڕۆژەی “راشد”ی راگەیاند، کە یەکەم کەشتی ئاسمانی ئیماراتییە و لەژێر ناوی راشد بن سەعید ئالمەکتوم، دامەزرێنەری کۆچکردووی دوبەی ناونراوە و بڕیارە لە ساڵی 2024 کەشتی ئاسمانی ئیمارات بەرەو مانگ گەشت بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا