وەزارەتی داد بوونی ئەشکەنجە لە زیندانەکان ڕەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی دادی عێراق بوونی ئەشکەنجەدان لەناو زیندانەکانی وەزارەتەکەیدا ڕەتدەکاتەوە.

ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، بڵاوبوونوەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە بوونی ئەشکەنجەدانی بەندکراوان لەناو زیندانەکانی وەزارەتەکەدا دەکەن ئامانج لێی کەمکردنەوە لە بەهاو ڕێزی وەزارەتەکەیە”.

وتیشی، “پێویستە هەرکەسێک بەڵگەی لایە لەبارەی بوونی ئەشکەنجەدان لەناو زیندانەکاندا پێسکەشی وەزارەتی دادی بکات”.

لەبارەی پلانی فراوانکردنی زیندانەکانەوە ئەحمەد لعێبی وتی، ” چەند ڕێککەوتنێک لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان هەیە بەمەبەستی فراوانکردنی زیندانەکان، بەجۆرێک لەگەڵ ژمارەی زۆری زیندانیان گونجاو بێت”.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا