بەرپرسانی ئەمریکا: هێرشەکانی هەولێر وەڵامدانەوەی هێرشێکی ئیسرائیل بووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی بڵاوکراوەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، “چەند بەرپرسێکی ئەمریکا ئاشکرایانکردووە، هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر لەوانەیە وەڵامی ئەو هێرشە ئاسمانییەی ئیسرائیل بووبێت کە لە ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردوو سوریای کردەئامانج و بەهۆیەوە دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران گیانیان لەدەستدا”.

بەگوێرەی قسەی ئەو بەرپرسانە، “ئێران سەرچاوەی هێرشەکە بووە کە شەوی ڕابردوو باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکای لە هەولێر کردەئامانج”.

ئەو بەرپرسانە لەسەر ڕۆشنایی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانی بۆردوومانەکە دەڵێن، “یەکێک لە مووشەکەکان لە دووری دوو کیلۆمەتر لە باڵەخانەکە کەوتووەتەخوارەوە و هیچ ئەمریکییەک بریندار نەبووە.”

بەگوێرەی بڵاوکراوەی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، “هێشتا ئەو بەرپرسانە دڵنیا نین لەوەی لایەنی بەئامانجگیراو کێبووە”.

پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەدوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر سوریا وتی، “ئێران هەنگاوی سزادانی ئیسرائیل دەگرێتەبەر”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، “کاتژمێر 1ی ئەمشەو لە ڕێگەی 12 مووشەکی بالیستیکی گەرەکێکی شاری ھەولێریان بە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی زیانێکی گیانی نەبووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا