پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە لە سەرجەم خوێندنگا و قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندییەکانی هەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا و ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکرد.
لایخۆیەوە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕێنماییەکانی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانە و خوێندنگاکان ئاماژەی بەوە کرد، ئەم سێ ڕۆژەی سەرەتا تەرخان دەکرێت بۆ ئاشناکردنی قوتابیان و خوێندکاران بە پۆل و هۆبەی خۆیان و هەر لەو سێ ڕۆژەدا خۆشەویستی کوردستان و گەشەپێدانی کولتوری بەشێک لە وانەکانی سێ ڕۆژی یەکەم دەبن.
هەر بەگوێرەی ڕێنماییەکان، وانەکانی سێ ڕۆژی یەکەمی دەوام تایبەت دەکرێن بە پاراستنی ژینگە و هۆشیاری و پێدانی زانیاری لەسەر لایەنە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی چەک و چەکی بێمۆڵەت و ئامێرە بریندارکەرەکان.
هاوکات، چۆنێتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و دوورکەوتنەوە لە لایەنە خراپەکانیان بەشێکی دیکەی وانەکانی ئەو سێ ڕۆژە دەبن و پێویستە بەدەر لەمانەش قوتابیان سوود لە وانەکانی هونەر و وەرزش وەربگرن.