کۆمسیۆن ژمارەی هاوپەیمانییەکان رادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تا ئێستا 30 هاوپەیمانی و 249 پارتی سیاسی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو ناویان تۆمارکراوە.

لەوبارەیەوە جومانە غلای، وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، ژمارەی هاوپەیمانییە سیاسییە تۆمارکراو و پەسەندکراوەکان گەیشتووەتە 30 هاوپەیمانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا 249 پارتی سیاسی تۆمارکراون و 58 پارتی دیکەش لە قۆناغی بنیادناندان، هاوکات، 86 پارتی دیکەش لەلایەن کۆمسیۆنەوە پێداچوونەوەیان بۆکراوە.

هاوکات، 59 کاندیدی سەربەخۆ لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراق ناوی خۆیان تۆمارکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی ئەو کەسانەی زانیارییەکانیان نوێ کردووەتەوە 915 هەزار و 360 کەسی تێپەڕاندووە، 15 ملیۆن و 459 هەزار و نۆ کەسیش بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە.

بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا