پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سوپای ئەڵمانیا ڕایگەیاند، شەڕو پێکدادان بە چەک لە نێوان هێزە ئەفغانیەکان و هێرشبەری نەناسراو لە دەروازەی باکوری فڕۆکەخانەی کابول ڕوویدا.
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢١، سوپای ئەڵمانیا لە لاپەڕەی فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا ڕایگەیاند، شەڕو پێکدادان بە چەک لە نێوان هێزە ئەمنیەکانی ئەفغانستان و چەند هێرشبەرێکی نەناسراو ڕوویداوە، لە ئەنجامدا ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکانی ئەفغانستان کوژراوەو سێی دیکەش بریندار بوون، هێزەکانی ئەمریکاو ئەڵمانیاش لە شەڕەکە تێوە گلاون، بەڵام هیچ سەربازێکی ئەڵمانی زیانی گیانی بەرنەکەوتووە.
پێشتر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، هۆشداریدا بە هاوڵاتیانی ئەمریکا خۆیان بە دوور بگرن لە گەشتکردن لە ڕێگەی، فرۆکەخانەی کابولەوە، چوونکە فرۆکەخانەکە چۆڵکراوە، بەهۆی دروستبوونی هەڕەشە بۆ سەر ئەمنیەتی فڕۆکەخانەکە.
باڵوێزخانەی ئەمریکا لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:”بەهۆی هەڕەشەی ئەمنیەوە، لە دەروازەکانی فرۆکەخانەی کابول، ئامۆژگاری هاوڵاتیانی ئەمریکی دەکەن، خۆیان بە دوور بگرن لە گەشتکردن، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکەوە”.
لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١دا، چەکدارانی تاڵیبان دەستیان بەسەر کابولی پایتەختی ئەفغانستاندا گرت، بە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتە، دوای ئەوەی شەڕو پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکومەت و چەکدارەکانی تاڵیبان ڕوویدا، توانیان جگە لە ویلایەتی پەنجشێر دەست بەسەر تەواوی ئەفغانستاندا بگرن.