پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، تەنها كار بە كارتی نیشتمانی دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەپێی رێنمایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرتی عێراق لە رۆژانی داهاتوودا لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتەكانی هەموو پارێزگاكانی عێراق تەنها كار بە كارتی نیشتمانی دەكرێت.

لە راگەیەندراوەكەی پاسپۆرتی سلێمانیدا هاتووە، داواكارین لە هاووڵاتییان بۆ ئەوەی كاتیان بەفیڕۆ نەچێت، تا كارتی نیشتمانیان پێنەبێت سەردانمان نەكەن چونكە ئەگەر لە بەڕێوەبەرایەتیشمان مامەڵەكەی بۆ بەڕێبكەین لە بەغدا مامەڵەكەی رەتدەكرێتەوە و هاووڵاتییەكە نابێتە خاوەنی پاسپۆرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا