ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیبن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی حوزەیرانی 2021، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند “ئێمە ڕەتیدەكەینەوە ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیبن و بە پێچەوانەوە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە”.

دەقی ڕوونكردنەوەكەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لەم ڕۆژانەدا یەکێک لە بەرپرسەکانی میلیشای ( کتائب سید الشهدا‌و) بەناوی احمد المکصوص بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە گوایا ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیون. ئێمە ئەم قسانە ڕەتدەکەینەوە چونکە هیچ بنەمایەکیان بۆ نییە، بە پێچەوانەوە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە و ئێستاش ئەم قسانە مانایەکی خراب دەگەینن.

هەر هێرشەکی تر بکرێتە سەر هەولێر گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنەی احمد مکصوص و هاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن چونکە ئەمە ڕێخۆشکردن و پاساو هێنانەوەی پێش وەختەیە بۆ بەئامانجگرتنی هەولێر.

د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا