پەیامێک لە یونامیەوە بۆ خەڵکی هەولێر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگەی پەیامێکەوە نیگەرانی خۆی بەرامبەر، ڕوودانی لافاوەکەی هەولێر دەربڕی.

ئەمڕۆ شەممە 18ی کانونی یەکەم، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نیگەرانن سەبارەت بە ڕوودانی لافاوەکەی شاری هەولێر و کەوتنەوەی ئەو کارەساتانە.

یونامی هاوخەمی خۆی بۆ کەس و کاری قوربانیانی لافاوەکە دەربڕی هەروەها، نیگەرانی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەو زیانانەی لە خەڵک کەوتبوو.

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، بەهۆی بارانبارینێکی زۆرەوە لافاو لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر دروست بوو. بەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لە دەستدا، زیانێکی زۆریش بەر هاوڵاتیان کەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا