بافڵ جەلال تاڵەبانی: شانازی بە تێکۆشەرە دێرینەکانمانەوە دەكەین و سەرمایەی گەورەی ئێمەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەریی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی و عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی و دلێر سەید مەجید و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی سەردانی عومەر فەتاح، سامان گەرمیانی و شۆڕش ئیسماعیل، سەرکردە و تێکۆشەرانی یەکێتی و کوردستانی کرد.

‏‎لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و پێگەی سەرکردە دیارەکانی یەكێتیی کرد لە مێژووی شۆڕشی نوێ و لەناویشیاندا عومەر فەتاح، شۆڕش ئیسماعیل و سامان گەرمیانی، کە لە سەرەتاکانی خەباتی چەکدارییەوە قارەمانانە بەرگرییان لە کوردستان و خەباتە رەواکەی کردووە.

وتیشی، ئێمە شانازی بە تێکۆشەرە دێرینەکانمانەوە دەكەین و سەرمایەی گەورەی ئێمەن، بە پاڵپشتی و دڵسۆزیی ئەوان، بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەند و لێهاتووییانەوە درێژە بە سیاسەتە حەکیمانەکەی سەرۆک مام جەلال دەدەین و لەپێناو بەدیهێنانی بەرژوەندییە باڵاکاندا تێدەکۆشین.‎

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا