ژمارەی قوربانیانی کارەساتەکەی لیبیا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گیان لەدەستدان 20 هەزار کەس تێدەپەڕێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەی قوربانیانی زریانەکەی لیبیا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەگەری هەیە گیان لەدەستدان 20 هەزار کەس تێبپەڕێنێت، لەوبارەیەشەوە تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات.

سەرۆکی شارەوانی شاری دێرنە لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا ڕایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدا بەهۆی لافاوەکەوە لە بەرزبوونەوەدایە و ئەگەری هەیە 20 هەزار کەس تێبپەڕێنێت، لەکاتێکدا شاری دێرنە یەکێکە لە زەرەرمەندترین ناوچەی زریانەکە و بە شارە نوقمبووەکە ناسراوە.

لەوبارەیەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد، ئەو کارەساتەی لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا دروستبووە لە پێشوودا هاوشێوەی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زیانانەی بەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە کەوتووە لە مێژووی لیبیادا گەورەترین و خراپترینە و تائێسا 1.5 بۆ 1.8 ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە.

لەکاتێکدا، زریانی دانیاڵ کە ڕۆژهەڵاتی لیبیای گرتووەتەوە زیانێکی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە و کاریگەرییەکانیشی تائێستا بەردەوامە و ژمارەی گیان لەدەستدان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا