پۆڵه‌تیك پرێس:
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركوك ده‌ڵێت، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى هه‌ڵوێستى حزبه‌كان له كه‌ركوك له‌گه‌ڵ دروستكردنى یه‌ك لیستیدایه، به‌ڵام به‌شێك له‌و حزبانه‌ى كه‌م جه‌ماوه‌رن، داواى كاندید ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د ڕه‌فیق، لێپرسراوى راگه‌یاندنى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى له كه‌ركوك بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”به‌شێك له حزبه كه‌م جه‌ماوه‌ره‌كانى كورد له كه‌ركوك داوایانكردووه كاندیدیان هه‌بێت له ناو ئه‌و لیسته‌ى بڕیاره پێك بهێنرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وه مافى خۆیانه به‌ڵام مه‌ترسى ئه‌وه دروست ده‌بێت ئه‌و كاندیده سه‌ركه‌وتوونه‌بێت ئه‌مه‌ش به زیانى كورد بشكێته‌وه”.
وتیشى:”هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشتر پێوه‌رن كه چ حزبێك له‌و شاره جه‌ماوه‌رى هه‌یه، جگه له كاندیدى یه‌كێتى و پارتى، كاندیدى هه‌ر حزبێكى دیكه خۆى بپاڵێوێت ده‌نگى كورد ده‌فه‌وتێنێت، حزبه‌كانى دیكه خۆشیان تێگه‌شتنیان هه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌ڵام له روانگه‌ى سیستمى هه‌ڵبژاردنه‌كه و فره بازنه‌ییه‌وه، ئه‌و حزبانه ئومێدیان هه‌یه ئه‌گه‌ر كاندیدیان هه‌بێت ره‌نگه چانسى سه‌ركه‌وتنى هه‌بێت”.