ئاگارییەك بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی لەبارەی كڕینی ئاوی تانكەرەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت “بۆری زێراب شکێنراوە و ئاوەکەی بە تانکەر بە هاوڵاتیان فرۆشراوە”

ئاری عوسمان، لێپرسراوی بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند : “ئەمڕۆ لەئەنجامدانی كارێكی  سەرپێچی لە سنووری سەرچنار ئاگاداركراینەوە كە چەند كەسێك  هەستاون بە شكاندنی بۆری زێراب و فرۆشتنی ئاوەكەی بەهاوڵاتیان”

ئەو بەرپرسەی شارەوانی وتیشی “تیمەكانمان سەردانی ئەو شوێنەیان كرد كە لەنزیك قلیاسان لەسنوری سەرچنار،دەركەوت، چەند كەسێك زێرابی ئاوی ماڵانیان شكاندووە، بە جۆگە و بۆری پلاستیك رایانكێشاوەتەسەر حەوزێكی گەورە، شەوانە حەزەكەیان لەو ئاوە پڕكردووە و دواتر بەتانكەر ئاوەكەیان بەهاوڵاتیان فرۆشتووە”.

بەوتە ئاری عوسمان لەئێستادا كەس لەسەر ئەو حاڵەتە دەستگیر نەكراوە، بەڵام زانیاری سەرەتاییان دەستكەوتووە، ەو كەرەستانەی بۆ ئەوكارە بەكارهێنراوە دەستی بەسەردا گیراوە و خاوەنەكەی دەدەن بەدادگا، بۆئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەگەڵدا بگیرێتەبەر”.

ئەمەلەكاتێكدایە، لەئێستادا بەرپرسانی تەندروستی هۆشدارییان لەبارەی بڵاوبونەوەی سكچوون و رشانەوە و داوە كەبەهۆی ئاوی پیسەوە دەگوازرێتەوە و مەترسی بڵاوبونەوەی كۆلێرای لێدەكرێت.

 

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا