ژمارەیەک زیانلێکەوتووی دەستی ڕژێمی بەعس قەرەبوو دەکرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی داواکانی موڵکداری عێراق لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە بڕی یەک ملیار دینار بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکرێت کە لەسەر دەستی ڕژێمی بەعس زیانیان بەرکەوتووە.

تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی داواکانی موڵکداری ڕایگەیاند، “بەخۆشحاڵییەوە جارێكی دیکە بڕێك پارە بەسەر زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی بەعس دابەشدەکرێت، ئەم پارەیە ئەو كەسانە دەگرێتەوە، كە داواکارییان پێشكەشی دەستەكەمان کردووە”.

وتیشی، “دوای ئەوەی ئەو داواکارییانەی پێشکەشکراون لە لێژنەی دادوەری دەستەكەمان پلەی كۆتایی وەرگرتووە، بڕیاری دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە”.

ئاشکراشی کرد، “پێشتریش پڕۆسەی خەرجکردنی بڕە پارە بۆ زیانلێکەوتووان هەبووە و بەردەوامیش دەبێت، لە پرۆسەی ئەمجارە 115 کەس سوودمەند دەبن، بڕی پارەكەش یەک ملیار دینارە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا