پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئایار، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی ئێواەدا ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان، پلەکانی گەرما بەراوارد بە تۆمارەکانی دوێنی بەرزدەبنەوە.
سبەی چوارشەممە 10ی ئایار، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ دروسبونی پەڵە هەور لە هەندێ ناوچەدا.
بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 37 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 27 پلەی سیلیزیە.