ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی نزیک لەتیمی دانوستانەکانی ئێران لەڤیێنا جەختی لەوەکردەوە، تاران بە پلانی هەنگاو بە هەنگاو بۆلابردنی سزاکان لەلایەن ئەمریکاوە ڕازینابێت.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاند، سیاسەتی ئێران لەدۆسیەی لابردنی سزاکانی ئەمریکا نەگۆڕاوە و پێویستە بە یەکجار هەموو سزاکان لاببرێن.

لەماوەی ڕابردوودا وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە لەچوارچێوەی دانوستانەکانی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ملکەچی ئێران بێت.

لەناوەڕاستی مانگی نیسانیشدا، حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا و جیهانیش درکیان بە شکستی فشاری توند کردووە و لابردنی سزاکان لەسەر ئێران تاکە ڕێگەیە لەبەردەم ئەمریکا بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا