ئەمریکا: ملکەچی ئێران نابین

پۆڵەتیک پرێس

وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە لەچوارچێوەی دانوستانەکانی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ملکەچی ئێران بێت.

جەیک سولیڤان ڕایگەیاند، واشنتۆن ئەو سزایانە لانابات کە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ بەسەر ئێراندا سەپاندی، هەتا دڵنیانەبێتەوە لەوەی ئێران بەتەواوەتی پابەندییەکانی لەچوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا جێبەجێدەکات و ئەو داواکارییانە بەدیدەهێنێت کە ئەمریکا لێی داواکردووە.

سولیڤان ئاماژەی بەو داواکارییانە نەکرد، بەڵام واشنتۆن چەندینجار ئەوەی خستووەتەڕوو کە داواکارییەکان پەیوەندییان بە چالاکی ئەتۆمی و بەرنامەی موشەکی تارانەوە هەیە لەناوچەکەدا.

لە ساڵی 2018 ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەڕێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە و هەتا ئێستا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دووبارە هاتنەناوەوەی ئەو وڵاتە و لابردنی سزاکان لەسەر ئێران کەبەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەکەوە بەسەریدا سەپاندوویەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا