كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە: حكومەت بەناوی چاكسازییەوە سزای بریندارانی چەكی كیمیایی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند، وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەناوی چاكسازییەوە لەبری ئیمتیاز بڕیاری سزادانی بریندارانی چەكی كیمیایی دەدات.

كامل عبدالقادر وتەبێژی كۆمەڵەكە دەڵێت، “جەنابی وەزیر كاك عبداللەی حاجی محمود، زیاتر لە دەساڵ ئێمە هەوڵمانداو پێداگیریمان كردو داواكاریمان بەرزكردەوەو هەموو جۆرە چالاكییەكمان ئەنجامداو خەباتمان كرد تاوەكو حكومەتی هەرێم لەكەلی شەیتان هاتە خوارەوەو مینحەیەكی بۆ بڕینەوە”.

ئاماژە بەوەشدەدات، ئەو مینحەیە بۆ ئەوەیە لەخەرجی نۆرینەگەو پشكنینەكان و كڕینی دەرمان و كرێی هاتوچۆیان بۆ نەخۆشخانەو نۆرینگەكەكان خەرجی بكەن.

دەشڵێت، “بەڵام ئێستا جەنابی وەزیری شەهیدان زۆر بەئاسانی و بەسانایی و بێ منەتانەو بێ باكانە دەیەوێت بەناوی چاكسازییەو بیبڕێت، بە بەهانەی ئەوەی بریندارانی كیمیایی موچەیەكی تریان هەیە”.

لە بەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا وتەبێژی كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات، ئەو كارەی وەزیر ئەوپەڕی پێنانە بەزام و برینەكانیانداو ئەوپەڕی بێ ئەمەكییەو هەرگیز چاوەڕێیان نەدەكرد كە وەزیر و حیزبەكەی كاكە حەمە ئەو كارەیان بەرانبەر بكەن.

كامیل عەبدولقادر ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو مینحەیەی ئەوان بۆیان دانراوە جیاوازە لە مینحەی توێژەكانی ترو نابێت وەك یەك تەماشا بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا