ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی ئەوروپا لە بەرزبوونەوەدایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی زریان و لافاوەکەی ئەڵمانیا و بەلجیکا گیانیان لەدەست دەدەن لە بەرزبوونوەدایە و تا ئێستا لانیکەم 168 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەو زریانە مەزنەی ڕووی لە ئەڵمانیا کردووە نزیکەی 50 ساڵە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا وێنەی نەبووە، بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی پۆلیس تەنها لە ناوچەی ئارفایلەری باشوری کۆڵۆنیا 98 کەس گیانیان لەدەستداوە. پۆلیس ئاماژە بەوەش دەکات بەهۆی بەرزی ئاستی ئاوەکەوە تا ئێستا دەیان کەس بێسەروشوێنن و ناتوانرێت فریاکەوتنیان پێبگات.

لە هەرێمی نۆرس ڕاین فێستڤاڵیاش 43 کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات لە بەلجییکاش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی ئەو وڵاتەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 27 کەس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا